بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی ئامانجە گەورەکەی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

وادیارە یانەی چێڵسی بەهەرمی هەوڵە بێوچانەکانی دەچنێتەوە و یاریزانە دڵخوازەکەی دەگوازێتەوە بۆ ستامفۆرد بریج.

چێڵسی بۆ بەهێزترکردنی هێڵی پێشەوە بەتایبەت کە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بەشداریی دەکەن، چاوی بڕیبووە تواناکانی جێمی گیتێنزی ئەستێرە بۆڕوسیا دۆرتموند.

نزیکی ناوەراستی ئەم مانگەبوو هۆکاری شکستهێنانی بلووز ئاشکراکرا لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان. ئەوەش لەدوای لێدوانێکی راكشاوانە لە سباستیان کێڵی بەڕێوەبەری وەرزشی دۆرتمۆند کە رایگەیاند جیاوازیی بۆچوونی هەردوو یانە لەسەر نرخی گیتێنزی تەمەن 20 ساڵان.

هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی گیتێنز بۆ چێڵسی ئاشکرادەبێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، هەردوو یانە رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەکە.

رۆمانۆ بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی زانیوە و باس لەوەدەکات گیتێنز هەر ئەمشەو پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجام دەدات و تا ساڵی 2032 درێسی چێڵسی دەپۆشێت.

هەر بەپێی ئەوەی رۆمانۆ نووسیویەتی، یانە ئینگلیزیەکە بڕی  55 ملیۆن پاوەند دەدات بە دۆرتموند وەک کۆتا نرخی ئەو یاریزانەی باڵی چەپ.

ناوبراو وەرزی رابردوو لەگەڵ زەردەواڵەکان لە 49 یارییدا توانی 12 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات. بەوەش هێزێکی باش دەبێت بۆ تیمەکەی ئێنزۆ مارێسکا لەو پێگەیەی لای چەپی هێرشبەریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button