بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ پاڵەوانێکی مۆندیال گەڕایەوە

پاش نزیکەی دوو ساڵ دابڕان

Yariga App

یاریگا –

پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی فەڕەنسی بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی مۆناکۆ کرد.

یانەی مۆناکۆ بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی فەڕەنسی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکو هاوینی 2027 لەگەڵی واژۆکردووە.

ساڵێک و نۆ مانگ بەر لە ئێستا کاتێ هێشتا یاریزانی یوڤێنتوس بوو، پۆگبا زەبرێکی گەورەی یاسایی بەرکەوت دوای ئەوەی پشکنینەکان ماددەی قەدەخەکراوی وزەبەخشیان لە جەستەیدا دۆزیەوە بەتایبەت لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئودینیزی لە خولی ئیتاڵی. بەوەش سزای سڕکردنێکی ماوە درێژی بەسەردا سەپێنرا و دەرەنجام یوڤێنتوس گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی خانمە پیرەکە بۆ یاریکردن.

ئەوکات دادگای کاس بڕیاری چوار ساڵ سزای یاریزانە فەڕەنسیەکەی دا، بەڵام دواتر کەمکرایەوە بۆ 18 مانگ. بەوەش مافی یاریکردنی لە یەنایەری ئەمساڵ بۆ گەڕایەوە.

پۆگبا لەماوەی 14 ساڵی کاروانی پیشەگەری یاریی تەنیا بۆ مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس کردووە و مۆناکۆ دەبێتە سێیەم یانە کە یاریی بۆ دەکات.

پۆڵ پۆگبا لەگەڵ یانە نوێیەکەی رێککەوت

بابەتی زیاتر

Back to top button