بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ راهێنەری نوێی نەسڕ دەستنیشاندەکات

بەڵێی بۆ نەسڕ کردووە..

Yariga App

یاریگا –

نەسڕی سعوودی لە رێککەوتن لەگەڵ خۆخێ خێسوس، راهێنەری پێشووی هیلال نزیکبووەتەوە.

ۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆخێ خێسوس گفتوگۆی کردووە و دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ راهێنەرە پۆرتوگالییەکە سەرپەرشتی نەسڕ بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، خۆخێ خێسوس بەڵێی بۆ نەسڕ کردووە و ئامادەیە ئەرکی راهێنەرایەتی یانە سعوودیەکە لەئەستۆ بگرێت.

ئێستا گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی یانەی نەسڕ و راهێنەرەکەی پێشووی هیلال بەردەوامە و هەوڵدەدەن بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

خێسوس لە هاوینی 2023 پۆستی راهێنەرایەتی هیلالی وەرگرت، لە مانگی ئازاری ئەمساڵیش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

نازناوی خولی سعوودیە و جامی سعوودیە و جامی سوپەری سعوودیەی بۆ هیلال بەدەستهێناوە.

پێنجشەممەی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردەوە و دەیەوێت لە وەرزی نوێ کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات.

ئێستا؛ راهێنەرێکی بەناوبانگ دەبێتە راهێنەری نوێی نەسڕ

بابەتی زیاتر

Back to top button