ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ چارەنووسی کایڵ وۆڵکەر یەکلاییدەبێتەوە

ماڵاوایی لە میلانۆ دەکات..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئەیسی میلان کۆتایی بە ماوەی خواستنەکەی کایل وۆڵکەر دەهێنێت.

ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی ماوەی خواستنەکەی کایل وۆڵکەر، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لەگەڵ یانەکە کۆتایی هاتووە و گرێبەستەکەی درێژناکەنەوە و وۆڵکەر دەگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی.

جیا لە وۆڵکەر، یانە ئیتاڵییەکە کۆتایی بە ماوەی خواستنی جۆواو فێلیکس، هێرشبەری چێڵسی و ریکاردۆ سۆتیڵ، هێرشبەری فیۆرێنتینا هێناوە و هەردوو یاریزانەکە دەگەڕێنەوە یانەکانیان.

وۆڵکەر لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن لە مانچێستەر سیتییەوە بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.

بەدرێسی یانە ئیتاڵییەکە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 16 یاریی کرد، بەشێوەیەکی گشتی 1.046′ خولەک یاریی کرد و هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button