ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لالیگا له‌ ژێر ده‌ستی دزی سه‌ده‌یه‌؟ رۆژنامه‌نووسێك هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات!

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەنووسێكی بەناوبانگی ئیسپانیا رەخنەی توندی لە یانەی ریال مەدرید ده‌گرێت بەهۆی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سەر ناوبژیوانان كردوویه‌تی، کە بەم دواییە بووە هۆی گۆڕینی تەواوی لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پێنجشەممەی ڕابردوو دوورخستنه‌وه‌ی لویس مەدینا کانتالێخۆی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی ڕاگەیاند، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.

ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌وه‌ هات كه‌ لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو یانەی ڕیال مەدرید نامەیەکی فەرمی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەنجومەنی باڵای وەرزشی نارد و ناڕەزایی بەرامبەر بە تەواوی ستافی ناوبژیوانی لالیگا ده‌ربڕی لە نوسراوەکەدا داوای داڕشتنەوەی پێكهاته‌ی به‌رێوه‌بردنی لێژنه‌ی ناوبژیوانی كردبوو،  داوای دوورخستنەوەی هەر ناوبژیوانێکی كردووه‌ کە گومان ده‌كرێت هه‌ڵه‌ی هه‌بێت.

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دەیڤید بێرنابۆی ڕۆژنامەنووسی سپۆرت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دید گوتی، دەزانن کێ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە بە گۆڵە نایاساییەکان کە خۆشبەختانە لەلایەن ڤارەوە رەتکراونەتەوە؟ ئەوە ریاڵ مەدریدە.


ده‌شڵێت، ئەمە بەڵگەیەکی روونە لەسەر ڕادەی ئەو دزییەی کە بەدرێژایی مێژووی خۆیان كردوویانه‌ و ڕیاڵ مه‌درید ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان، به‌ڵام یانه‌كه‌ خۆی سوودمه‌ند بووه‌ له‌ بڕیاره‌ ناڕاسته‌وخۆكان كه‌ له‌لایه‌ن VAR ه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئاس راپۆرتێكی بڵاوكردووته‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ڤار ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا له‌لایه‌ن بارسێلۆناوه‌ له‌ وه‌رزی 2024-2025.


به‌ گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌گه‌ر ڤار نه‌بوایه‌، ڕیاڵ مه‌درید نازناوه‌كه‌ی ده‌برده‌وه‌، چونكه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ڤار بووه‌ته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی 7 خاڵ بۆ ڕیاڵ مه‌درید و زیادبوونی 5 خاڵ بۆ بارسێلۆنا.


مشتومڕی ناوبژیوانان له‌ تۆپی پێی ئیسپانیا به‌رده‌وامه‌ و بووه‌ته‌ هۆی گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ لیژنه‌ی ناوبژیوانان، له‌ كاتێكدا هه‌ندێك پێیان وایه‌ ڕیاڵ مه‌درید قوربانی بڕیاره‌ ناڕاسته‌كانه‌، هه‌ندێكی تر پێیان وایه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ خۆی سوودمه‌ند بووه‌ له‌ هه‌ندێك بڕیاری ناوبژیوان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button