ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

وادەی ناساندنی بەهرەمەندە ئەرجەنتینیەکەی ریال مەدرید ئاشکرا بوو

تاوەکوو تەمەنی 18 ساڵی گواستنەوەکە دوادەخرێت

Yariga App

یاریگا –

فرانکۆ ماستانتونۆ، بەهرەمەندی ئەرجەنتینی، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریڤەر پلێت، پەیوەندی بە یانە شاهانەکە دەکات.

بە گوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، گواستنەوەکە تا 14ی ئاب کە تەمەنی ماستانتونۆ دەبێتە 18 ساڵ فەرمی ناکرێت، ریال مەدرید وەک حاڵەتەکانی پێشووی وەک رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس و ئێندریک چاوەڕێ دەکات تا ماستانتونۆ دەگاتە تەمەنی یاسایی بەهۆی رێسا توندەکان و سزاکانی رابردوو بۆ تۆمارکردنی یاریزانە بیانییەکانی ژێر 18 ساڵ. وەک هەڵگری پاسپۆرتی ئیتاڵی، بە یاریزانێکی ئەوروپی دادەنرێت، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکە تا ئەو وادەیە دوادەخرێت.

ماستانتونۆ، دوای ئاستێکی سەرنجڕاکێش لە مۆندیالی یانەکاندا بەرامبەر مۆنتێری، وەکوو باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشانکرا، بەلام بەهۆی دۆڕانی بەرامبەر ئینتەرمیلان و یەکسانبوون بەرامبەر بەرامبەر مۆنتێری، دواجار یانەکەی نەیتوانی بۆ قۆناخی 16 سەربکەوێت.

دوای ماڵئاوایی کردنی لە مۆندیالی یانەکان، ئێستا ماستانتونۆ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی وەرزی نوێ لەگەڵ ریال مەدرید دەکات کە بڕیارە لە 14ی ئابدا لە ڤاڵدیبیباس بە میدیاکا بناسێندرێت و لەوێش لەژێر چاودێری چابی ئاڵۆنسۆ درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات.

بۆ ئامادەکاری، ماستانتونۆ لە کۆتایی مانگی تەمموزدا دەچێتە مەدرید و دوای دوو بۆ سێ هەفتە پشوو، لە ماڵە نوێیەکەیدا نیشتەجێ دەبێت. لە دوو هەفتەی پێش وادەی فەرمی پەیوەندیکردنی، بە تەنیا و بە سەرپەرشتی ناڕاستەوخۆی ستافی راهێنەرایەتی ریال مەدرید مەشق و راهێنان دەکات. هەرچەندە ناتوانێت لە ڤاڵدێبیباس مەشق و راهێنان بکات، بەڵام سەرنجی لەسەر پاراستنی توانای جەستەیی دەبێت بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ تۆپی پێی ئەوروپا خێراتر بگونجێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button