ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵوێستی شێشکۆ لەبارەی پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵ ئاشکرا دەبێت

رۆژنامەی بیڵد گۆمەکە دەشڵەقێنێت و شێشکۆ وەڵامدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لەسەر گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، ئەستێرەی سلۆڤینی سوورە و خەریکە لایپزیگ داواکارییەکانی جێبەجێ دەکات.

کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا دەیەوێت سەرەڕمێک لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بگوازێتەوە و شێشکۆ یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکانی یانە لەندەنییەکە.

ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی شێشکۆ یان ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن چڕکردووەتەوە. رۆژنامەی بیڵد لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، لایپزیگ ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر نرخێکی نزیک 70 ملیۆن یۆرۆ بکات، هەرچەندە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 80-100 ملیۆن یۆرۆ.

شێشکۆ دەیەوێت لە پرێمەرلیگ یاریی بکات، ئێلڤیس باسانۆڤیچ، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە سلۆڤینییەکە لە وەڵامی راپۆرتی رۆژنامە ئەڵمانییەکە جەختیکردەوە، هیچ سازش لە بەهای شێشکۆ ناکرێت و بە تەواوی پابەندی داواکارییە داراییەکانی لایپزیگن.

بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە سلۆڤینییەکە دەڵێت؛

ئەو قسانەی باس دەکرێن دوورن لەراستیی. بە تەواوی رێز لە لایزپیگ دەگرین و پابەندی تەواوی هەنگاوەکانی یانەکە دەبێت.  ئەگەر شێشکۆ نیاز و حەزی یارییکردنی بۆ یانەیەکیش هەبێت، ئەوا ئامادەنین لایپزیگ ناچار بکەین.

پێموایە ئەمە باشترین رێگەیە پەیڕەوی بکەین، چونکە کاتێک لە یانەیەکیش دەچیتە دەرەوە، دەبێ بەهای خۆت پیشان بدەیت. باش ئاگادارین چەندین یانە گرنگییان بە شێشکۆ داوە، بەڵام پێمان وایە دەبێ بەردەوام رێزگرتن لە تۆپی پێدا هەبێت.

ئارسیناڵ هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ چالاک کردنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نەناوە، بەڵام گواستنەوەی سەرەڕمێک، کاری لە پێشینەی ئارسیناڵە و شێشکۆش ئامانجی سەرەکییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button