ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هێرشی فراوانی سەر ویڵیامس بەردەوامە و بارسێلۆناش پاشگەز نابێتەوە

دوایین پەرەسەندن لەبارەی تووڕەیی هاندەرانی ئاتلێتیک بیلباو

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ئاتلێتیک بیلباو لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا بەردەوامن.

هەرچەندە هیچ شتێکی فەرمی رووینەداوە، بەڵام هاندەرانی یانە باسکییەکە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوامن و تووڕەیی خۆیان بە شێواندنی وێنە و گرافیتییەکانی یاریزانەکە دەردەبڕن.

ویڵیامس لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا نزیکە و تەنیا هەندێک وردەکاریی دارایی ماوە چارەسەر بکرێن، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی باکووری ئیسپانیای تەواو تووڕە کردووە.

چاوەڕواندەکرێت دووشەممە، بارسێلۆنا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ویڵیامس چالاک بکات، بەمەش بیلباو ناتوانێت رێگری لە چوونە دەرەوەی بگرێت.

بەمدواییە وێنەیەکی گەورەی ویڵیامس و ئیناکی برای لە ناوەڕاستی بیلباو لەسەر دیوار نەخشێندرابوو، بەڵام چەند هاندەرێک وێنەی ویڵیامسیان شێواند و ئەمەش وایکرد، کارلۆس لۆپێز، نیگارکێشی بەناوبانگی ئیسپانیا، دەستبەجێ وێنەکە بنەخشێنێتەوە، بەڵام هەوڵەکانی شکستییانهێنا و جارێکی دیکە لەلایەن بەشێک لە هاندەران شێوێندرایەوە.

هاندەران لەسەر وێنەی ویڵیامسییان نووسیوە ”جوورجی چەپەڵ”.

بیلباو زۆر بە وردی چاودێری هەوڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ویڵیامس دەکات، چونکە یانە باسکییەکە پێی وایە بارسا پێشێلی رێساکان دەکات و بە تایبەت یاسای خەرجی 1:1. بیلباو ئامادەیە تانە لە گواستنەوەکە بدات، بە تایبەت دوای لێدوانی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا، کە گومانی لەسەر پێشێلکردنی یاسای یاریی خاوێن لەلایەن بارسێلۆنا کرد.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا پێچەوانەی تەواوی شەپۆڵەکان، سووربوونی یانەکەی لەسەر گواستنەوەی ویڵیامس دووپاتکردەوە و بەگوێرەی پلانی دیاریکراو، کار لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە باسکییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button