ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی پێشکەشکردنی ئۆفەری لیڤەرپوول بۆ ئیزاک ئاشکرادەکرێت

ئارنە سڵۆت سوورە لەسەر گواستنەوەی ئیزاک

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئامادەیە بچێتە نێو یارییەکی ماراسۆنی و لە کۆتاییدا خەونی ئەم مێرکاتۆیەی بگوازێتەوە.

پێگەی لیڤەرپوول ئێکۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول تەواو خۆی بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەن لە گواستنەوە و گفتوگۆکان پشوودرێژبن و تاوەکو دوا ساتەکانی مێرکاتۆی هاوینە، درێژە بە گفتوگۆکان بدەن.

لیڤەرپوول چاوەڕێی راپۆرتی نوێی دارایی خاوێنی پرێمەرلیگ، چونکە نیوکاسڵ یونایتد کێشەی قووڵی هەیە و لەوانەیە ناچار بە فرۆشتنی چەند ئەستێرەیەک ببێت، بۆیە لیڤەرپوول هیچ پەلە لە پێشکەشکردنی ئۆفەر ناکات.

پێناچێت نیوکاسڵ بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەستێرە سویدییەکەی بێت، هەرچەندە لیڤەرپوول ریکۆردێکی مێژوویی لە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزنەوە شکاند، ئێستاش ئامادەیە ریکۆردێکی دیکە بشکێنێت و ئیزاک بگوازێتەوە.

بەڵام بەر لە هەر جووڵەیەک، لیڤەرپوول دەیەوێت دەستبەرداری داروین نونێز و جاڕێڵ کوانسا ببێت، تاوەکو بتوانێت وەبەرهێنان لە گواستنەوەی ئیزاکدا بکات.

هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئیزاک لە نیوکاسڵ ماوە، بەڵام نیوکاسڵ ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و مووچەی هەفتانەی بەرزبکاتەوە، کە ئێستا تەنیا 130 هەزار پاوەند وەردەگرێت و لیڤەرپوول ئامادەیە مووچەی هەفتانەی بکاتە 200 هەزار پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button