ئێمباپێ بۆ یاریی یۆڤینتۆس ده‌گه‌رێته‌وه پێكهاته‌ی ریال مه‌درید؟

یاریگا –
كیلیان ئێمباپێ پێش یاریی به‌رامبه‌ر به سالسبۆرگ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی مه‌شقی كرد و ئامانجی ئه‌وه‌یه له یاریی به‌رامبه‌ر یۆڤینتۆس یاریی بكات.
بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی قۆناخی شازده‌ی جامی جیهانی یانه‌كان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و یۆڤینتۆس له یاریگای هارد رۆك له كاتژمێر 10:00 رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی رایگه‌یاند، هێرشبەرە فەرەنسییەکە پێش یارییەکەی بەرامبەر سالزبۆرگ چه‌ند مەشق و راهێنانێكی كردووه، بەڵام دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چابی ئالۆنسۆ و ستافی راهێنەرایەتی یانه‌كه، بڕیاردرا به‌رامبه‌ر یانه نهمساویهكه یاریی نه‌كات و پشووی زیاتر وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی ئاماده‌بێت.
⚔️Mbappé, con la Juventus entre ceja y cejahttps://t.co/cvu7khPnsK
— Diario SPORT (@sport) June 27, 2025
ئاس ئاشكرایكردووه، یاریزانەكه‌ی پێشووی پاریس سانجێرمان ئەم هەینییە لە یاریگای زە گاردنز نۆرس کانتری شانبەشانی ئەو یاریزانانەی کە یەدەگ بوون لە فیلادلفیا مەشقی كردووه، توانای جه‌سته‌یی به‌باشی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پێشبینی دەکرێت چابی ئالۆنسۆ به‌شداری پێبكات.
رۆژنامه‌كه روونیكردووته‌وه، پێش یاریی یۆڤینتۆس ریال مه‌درید سێ یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی ماوه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به كیلیان ده‌دات باشتر ئاماده‌بێت و هیچ رێگرییه‌ك نیه یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه به‌شداری له یارییه‌كه نه‌كات.
هاندەران تامەزرۆی ئەوەن بزانن ئێمباپێ چۆن لەگەڵ شێوازی نوێی چابی ئالۆنسۆدا دەگونجێت، چاوه‌رێی ئه‌وه‌ن كه یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه له‌گه‌ڵ ڤینیسۆس له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالۆنسۆ به‌یه‌كه‌وه بدره‌وشێنه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین یاریی به‌رامبه‌ر سالسبۆرگ له جامی جیهانی یانه‌كان به پلانی 3-5-2 یاریی كرد‌و یاریزانه‌كانیش ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و هانده‌رانیش له شێواز و ئاستی یانه‌كه به‌و پلانه نوێیه رازی بوون و دڵخۆش بوون، به‌ڵام چاوه‌رێیی ئه‌وه‌ن كیلیان ئێمباپێ له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بتوانێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.