دارایی وەرزشیراپۆرتی تایبەتگرنگترینمۆندیالی یانەکان

تاوەکو ئێستا کام یانە زۆرترین قازانجی لە مۆندیالی یانەکان کردووە؟

بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا و ئاتلێتیک

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا 48 یاریی لە مۆندیالی یانەکان کراون و 15 یاریی بۆ تەواوبوونی پاڵەوانیەتییەکە ماوە.

قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان تەواوبوو، ئێستا 16 یانە کێبڕکێ لەسەر نازناوەکە دەکەن، سەرباری ئەمەش، یانەکان بەجۆرێک قازانجی داراییان کردووە.

بردنەوەی نازناوەکە، دەستبەجێ 40 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، جیا لە قازانجی قۆناخەکانی پێشووتر، چونکە هەر یارییەک قازانجی خۆی هەیە و کۆی گشتی دیارییەکانی دارایی فیفا لە پاڵەوانیەتییەکە، دەگاتە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار.

بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناخی 16، تۆڕی ئاتلێتیک دابەشکاری قازانجی یانەکانی بڵاوکردووەتەوە. تاوەکو ئێستا فیفا 525 ملیۆن دۆلاری بەسەر بەشداربووانی پاڵەوانیەتییەکە دابەشکردووە، واتە تەنیا بۆ بەشدارییکردنی یانەکان، ئەو بڕە پارەی خەرجکردووە و 475 ملیۆن دۆلاریش، لە ساتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکە دابەش دەکات.

ئەو یانانەی گەیشتوونەتە قۆناخی 16 بڕی 7.5 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە. تاوەکو ئێستا مانچێستەر سیتی زۆرترین قازانجی دارایی لە پاڵەوانیەتییەکە کردووە. مان سیتی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامە ئەرێنییەکانییەتی.

قازانجی یانەکان تاوەکو ئێستا

دابەشکاری پارە بەر لە پاڵەوانیەتییەکە

هەر یانەیەکی بەشداربوو بەپێی یەکێتیی تۆپی پێی کیشوەرەکەی پارەی بنەڕەتی وەرگرتووە؛

  • یوێفا: 12.81 – 38.19 ملیۆن دۆلار
  • ئەمریکای باشوور: 15.21 ملیۆن دۆلار
  • ئاسیا / باکوور و ناوەڕاستی ئەمریکا / ئەفریقا: 9.55 ملیۆن دۆلار
  • ئۆقیانۆس: 3.58 ملیۆن دۆلار

قازانج بەگوێرەی ئاست

جیا لە وەرگرتنی پارەی پێشوەختە، یانەکان بە گوێرەی ئاست و ئەنجام پاداشت وەردەگرن؛

  • بردنەوە لە قۆناخی کۆمەڵەکان: زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار
  • یەکسانبوون لە قۆناخی کۆمەڵەکان: زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار
  • گەیشتن بە قۆناخی 16: زیاتر لە حەفت ملیۆن دۆلار
  • گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی: زیاتر لە 13.1 ملیۆن دۆلار
  • گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی: زیاتر لە 21 ملیۆن دۆلار
  • پلەی دووەمی پاڵەوانیەتییەکە: زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار
  • براوەی پاڵەوانیەتییەکە: زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار

کێ زیاترین قازانج دەکات؟

یانەکانی ئەوروپا بەگوێرەی بنەما و پێوەرەکانی دارایی فیفا، زۆرترین قازانج لە پاڵەوانیەتییەکە دەکەن؛

  • بەشداریکردن (زۆرترین پاداشت) 38.19 ملیۆن دۆلار
  • ئاست: نزیکەی 124 ملیۆن دۆلار
  • ئەگەر هاوکێشەی بەشداریکردنی یانەیەکی ئەوروپی لێکبدەینەوە: نزیکەی 162 ملیۆن دۆلار وەکو پاداشت وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button