
یاریگا –
دوای رۆیشتنی ستیڤانۆ پیولی یانه‌ی نه‌سڕ زۆر نزیكه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆنسیساو بكات بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناخی داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.
نەسر دوای نۆ مانگ لە دەستبەکاربوونی پیۆلی، رۆیشتنی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی وەرزێکی بەبێ ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵ یانه سعودیه‌كه ته‌واو كرد.
کۆنسیساو لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا راهێنەرایەتی میلان وەرگرت و جامی سوپەری ئیتاڵیای بردەوە، بەڵام لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بە بۆلۆنیا دۆڕا بو وەرزی داهاتوو نەیتوانی پێگه‌یه‌ك بۆ یانه ئیتاڵیه‌كه له پاڵه‌وانه‌تیه ئه‌وروپیه‌كان مسۆگەر بکات، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی له ئه‌ركه‌كه‌ی یانه ئیتاڵیه‌كه ماسیمیلیانۆ ئەلێگری دوای 11 ساڵ گه‌ڕانده‌وه یانه‌كه.
بەگوێرەی رۆژنامەی عوکاز، زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت کۆنسیساو پۆرتوگالی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی یانەی نه‌سر بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە بۆ ماوه‌یه‌ك پەیوەندی له‌گه‌ڵ کۆنسیساو هەبووە، لەو ماوەیەدا راهێنەرەکە بە وردی زانیاری لەسەر پڕۆژەی تەکنیکی رۆناڵدۆ لە یانەی نه‌سر پێ‌درابوو، ئەمەش وایکردبوو ببێتە بژاردەیەکی سه‌ره‌كی.
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ پێی وایه کۆنسیساو ده‌توانێت گۆرانكاری له یانه‌ی نه‌سڕ بكات و متمانه‌ی به تواناكانی راهێنه‌ره پۆرتوگالیه‌كه هه‌یه، بۆیه بژارده‌یه‌كی به‌هێزی ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌سڕ.
رۆژنامەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئه‌وه‌ن كه کۆنسیساو زۆرترین ئەگەری هه‌یه كه سەرکردایەتی یانه‌ی نه‌سڕ بكات لە قۆناخی داهاتوودا پڕۆژە تەکنیکییە له‌لایه‌ن كریستانۆ رۆناڵدۆ پاڵپشتی ده‌كرێت.
كریستانۆ رۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێکردەوە و بەمەش تاوەکو مۆندیالی 2026 درێسی یانە زەردپۆشەکە دەپۆشێت،له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی رۆناڵدۆ چه‌ند مه‌رجێكی نوێ هه‌ن و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه له‌زۆر بابه‌تی تاكتیك یانه‌كه رۆناڵدۆ بۆچوونی له‌سه‌ربێت.