دوایین پەرەسەندن؛ بریان ئێمبوێمۆ دوو یانە شۆک دەکات
برێنتفۆرد وەڵامی دووەم ئۆفەری مانچێستەر یونایتد دەداتەوە

یاریگا –
بریان ئێمبوێمۆ، هێرشبەری کامێرۆنی بە برێنتفۆرد و تۆتنهامی راگەیاندووە تەنیا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئێمبوێمۆ تۆتنهام و برێنتفۆرد ئاگادارکردووەتەوە لەم هاوینە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات و نایەوێت جگە لە شەیتانە سوورەکان گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە واژۆ بکات.
ئێمبوێمۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ برێنتفۆرد هەیە و بژاردەی ئەوەی لەبەدەستە بۆ 12 مانگی دیکەش گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام نایەوێت بمێنێتەوە و دڵی بۆ مان یونایتد لێدەدات.
🚨 Bryan Mbeumo has told Brentford & Tottenham he will only join Manchester United if he leaves Brentford this summer. #MUFC proposals £45m+£10m & £55m+£7.5m; still short of #BrentfordFC valuation – talks ongoing. #THFC deny making any offer @TheAthleticFC https://t.co/CJRt7aKoSJ
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 27, 2025
هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە سەرنجی مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ، نیوکاسڵ یونایتد و تۆتنهامی بۆ خۆی راکێشاوە.
بەڵام گۆڵکارە کامیرۆنییەکە دەیەوێت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات و داوای لە یانەکەی کردووە ئاسانکاری بۆ گرێبەستەکە بکەن.
مانچێستەر ئۆفەری یەکەمی بە بەهای 45 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 15 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو پێشکەش بە برێنتفۆرد کرد، بەڵام ئۆفەرەکەی رەتکرایەوە.
شەیتانە سوورەکان ئێستا ئۆفەری دووەمیان بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند و 7.5 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو پێشکەش کرد، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک برێنتفۆرد ئۆفەری دووەمیشی رەتکردووەتەوە. بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن و یونایتد بەدوای رێگە چارەیەک دەگەڕێت.
بریان بەتەواوی تۆتنهامی رەتکردووەتەوە، ئەگەر لە یانەکەی بڕوات ئەوا تەنیا روو لە ئۆڵدترافۆرد دەکات، تەنیا لە یەک حاڵەت ئەگەری هەیە بۆچوونی بگۆڕێت ئەویش ئەوەیە ئەگەر بێت و شەیتانە سوورەکان ئامادە نەبن پارەی تەواو بۆ گواستنەوەی خەرج بکەن.
مانچێستەر پارەی تەواوی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەبەردەستە بەبێ ئەوەی پێویست بکات هیچ یاریزانێکی بفرۆشێت، بەڵام یانەکە دەیەوێت خۆی لە پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوێن بپارێزێت.