فەرمی؛ ئامانجەکەی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە

یاریگا –
ئیڤان پێریسیچ، ئەستێرەی کڕواتی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی نوێکردەوە.
یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ ئیڤان پێریسیچ گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی هێرشبەرە کڕواتییەکەیان نوێکردووەتەوە.
پێریسیچ لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ئایندهۆڤن کرد و گرێبەستێکی بۆ وەرزێک لەگەڵ یانەکە واژۆکرد و گرێبەستەکەی لەم هاوینە بەسەردەچوو.
گرێبەستە نوێیەکەی هێرشبەرە 36 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە بۆماوەی دوو وەرز و تاوەکو هاوینی 2027 دەبێت.
A signature worth framing 🖋️ pic.twitter.com/5ii6iRo3LM
— PSV (@PSV) June 27, 2025
پێریسیچ کە لەلایەن هانزی فلیکەوە داوا دەکرا بگوازرێتەوە بارسێلۆنا، بەهۆی سەرقاڵبوونی بارسا بە گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس، پێریسیچ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.
ئیڤان پێریسیچ لە 35 یاری 16 گۆڵ و 11 ئەسیستی بە درێسی ئایندهۆڤن کردووە.
پێشتر درێسی تۆتێنهامی ئینگلیزی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی، فۆلفسبۆرگ و بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی پۆشیوە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆیە.
Not just a player. A masterpiece 🖼️
— PSV (@PSV) June 27, 2025