ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

جامی جیهانی یانەکان بۆ ئەستێرەیەکی مەدریدی کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری ریال مەدرید بەهۆی پێکان بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەیڤد ئالابا کرا دەرکەوت ماسوولکەی قاچی چەپی یاریزانەکە تووشی پێکان بووە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی، بەرگریکارە 33 ساڵانییەکە بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبرێت و ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەکی جامی جیهانی یانەکان بکات.

ئالابا ماوەی دوو وەرزە بەدەست پێکانی درێژخایەن دەناڵێنێت، بەدرێژایی وەرزەکە بەشداریی تەنیا 14 یاریی یانەکەی کردووە.

هاوکات لەم وەرزە لەناو یاریزانانی ریال مەدرید تەنیا لوکا مۆدریچ و ئاردا گولەر تووشی پێکان نەبوون و بەشێوەیکی گشتی یاریزانانی تیپەکە بەدرێژایی وەرزەکە تووشی 39 پێکانی جۆراوجۆر بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button