ئینگلتەراگرنگترین

ناوی راهێنەری نوێی یانەیەکی ئینگلیزی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئینگلیزی بە چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ راهێنەری نوێیان دەستنیشانکرد.

بەگوێرەی راگەیاندنێکی فەرمی لە پێگەکانی سۆشیاڵ مێدیای خۆیان، یانەی برێنتفۆرد راهێنەری نوێیان ناساند و ئەرکەکەیان دا بە کێیت ئاندروی ئێرلەندی.

ئاندرو جێگەی تۆماس فرانکی دانیمارکی کە ماوەیەکی زۆر خزمەتی یانەکەی کرد و سەرەنجام 12ی ئەم مانگە تۆتێنهام گواستیەوە بۆ لەندەن وەک جێگرەوەی ئانج پۆستیکۆگلو.

وەک لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، گرێبەستی ئاندرو بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت لەگەڵ برێنتفۆرد.

وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی برێنتفۆرد دەبێتە یەکەمین ئەزموونی پیشەگەرێتی ئاندرو لەو بوارەدا. پێشتر تەنها وەک یاریدەر لە ریزی هەڵبژاردەی لاوانا و تەمەنەکانی خوارەوە کاری کردووە یان وەک ستافی راهێنەر لەگەڵ یانەکاندا.

یانەی تۆتێنهام بەفەرمی راهێنەری نوێی یانەکەی ناساند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button