دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ تۆتنهام نرخی ئەستێرەیەكی دیاریدەكات دوو یانەی ئیتاڵیا جەیدن سانچۆیان دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ و تۆتنهام كێبڕكێی گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەكەن، دوو یانەی ئیتاڵیاش جەیدن سانچۆیان دەوێت و سپێرز بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ئەستێرەیەكی دادەنێت.

ئارسیناڵ چووە نێو كێبڕكێی گواستنەوە ئێبێرێچی ئیزێ و بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكە ركابەری تۆتنهام دەكات – سەن.

ئارسیناڵ لە دوای رۆدریگۆ ئیزێ دەكاتە ئامانج كە بژاردەیەكی هەرزانترە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 68 ملیۆن پاوەندە – تۆک سپۆرت.

تۆتنهام نرخی كریستیان رۆمێرۆ بەرگریكاری ئەرجەنتینی یانەكەی بە 60 ملیۆن پاوەند دیاریدەكات و ئامادە نییە بە كەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ببێت – تێلیگراف.

ناپۆلی و یوڤێنتوس ئامادەن 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ بە مانچێستەر یونایتد بدەن بەڵام ناتوانن موچەی هەفتانەكەی كە 250 هەزار پاوەندە بە یاریزانەكە بدەن – میترۆ.

مانچێستەر یونایتد گفتۆگۆكانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی وارن ئێمری دەستپێكردووە – تیم تۆک.

فولهام نایەوێت نرخی رۆدریگۆ مونێز بۆ كڕیارەكانی دابەزێنێت كە لیدز یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی دەكات – سكای سپۆرتس.

لیڤەرپوول گفتوگۆكانی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس بۆ گواستنەوەی مارک گێی دەستپێكردووەتەوە – تیم تۆک.

نیوكاسڵ لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ، جەیمس ترافۆرد و ئانتۆنی ئیلانگا بەردەوامە – تێلیگراف.

ترافۆرد لەگەڵ نیوكاسڵ رێككەوتووە و گفتوگۆكانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

مانچێستەر یونایتد گەڕاوەتەوە بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش و هێرشبەرەكەش ئامادەیە دووبارە لەگەڵ روبن ئامۆریم یەكبگرێتەوە – میرەر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button