بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ لەپاڵ رۆدریگۆ ناوێکی دیکە بۆ لیستی گواستنەوەکانی زیادکرد

Yariga App

یاریگا –

وادیارە یانەی ئارسیناڵ دەیەوێ بە گواستنەوەی گەورەوە بچێتە نێو کێبڕکێکانی وەرزی نوێوە، بۆیە ناوێکی بەرچاوی بۆ لیستەکەی زیادکرد کە نیازی لە گواستنەوەیەتی.

ئامانجە دیارەکانی ئارسیناڵ تا ئێستا خۆی لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئاستبەرزدا دەبینێتەوە. لەوەشدا لەنێوان ڤیکتۆر یۆکێرێش و بینیامین شێشکۆدا دەنگۆی گواستنەوەی ئەوەی دواتریان بەهێزترە. ئێستاش ئەستێرەیەکی بۆ باڵی چەپ کردووەتە نیشان لەپاڵ نیازە لەمێژیینەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆی ریال مەدرید.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە بێن جاکۆبسی رۆژنامەنووسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گەنەرز ناوی ئێبرێچی ئیزێی بۆ لیستی کڕینەکانی زیادکردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی کە تۆپچیەکانی لەندەن مکوڕن لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەکەی کریستاڵ پاڵاس.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئیزێ 68 ملیۆن پاوەندە. جاکۆبس ئەوەی نووسیوە کە ئارسیناڵ دەیەوێ بەشێوەی قیست پارەکەی بدات.

لەگەڵ ئەم خواستە نوێیەدا، یانەکەی باکوور هێشتا چاودێری دۆخی رۆدریگۆ دەکات بەڵام ئەو یاریزانە هێشتا دەبێت داهاتووی خۆی لەگەڵ چابی ئاڵنسۆ روونبکاتەوە.

سەرباری خراپی ئاستی یانەکەی لە وەرزی رابردوودا، ئیزێ لە 43 یارییدا 14 گۆڵ و 11 ئەسێست بکات. هۆکارێکی سەرەکی بوو لە پشت بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بۆ یانەکەی کە یەکەمین نازاناوبوو لەماوەی 164 ساڵی رابردوودا. هەر بەهۆی ئەو نازناوەشەوە توانیان بلیتێکی یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button