بەپەلە؛ چەند رۆژی داهاتوو مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی گەورە رادەگەیەنێت

یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد کەمتر لە یەک هەنگاو دوورە لە گواستنەوەیەکی گەورەی دڵخوازی خۆیان.
کارگێڕی مان یونایتد دەیانەوێ بۆ وەرزی داهاتوو بە تیمێکی تۆکمەتر و رکابەر دەرکەون لە کێبڕكێیەکانی خولی ئینگلیزی کە وەرزی رابردوو بەشێوەیەکی کارەساتبار لە ریزبەندی 16 کۆتاییان پێهێنا. بۆ ئەوەش چاویان لە چەند گواستنەوەیەکەی بەتایبەت بۆ هێڵی پێشەوەی تیمەکەی روبن ئامۆریم.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە بێن جاکۆبسی رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هەفتەی داهاتوو براین ئێمبوێمۆی ئەستێرەی ئێستای برێنتفۆرد وەک یاریزانی نوێی مان یونایتد پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجام دەدات.
Bryan Mbeumo medical at #MUFC expected to take place next week. With @JacobsBen @talkSPORT
— Alex Crook ⚽️🎙 (@alex_crook) June 26, 2025
ئەم پێشهاتە خێرایە دوای ئەوە هات کە پێرێ شەیتانە سوورەکان بەفەرمی گرێبەستی خۆیان پێشکەش کرد بۆ گواستنەوەی یاریزانە کامیرۆنیەکە.
مانچێستەر یونایتد بەفەرمی ئۆفەری خۆی پێشکەشی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ کرد
ئێمبوێمۆ کە لە باڵی راست یاری دەکات، وەرزی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی نایاب پیشاندا کە توانی 42 یاریی یانەکەیدا 20 گۆڵ و 9 ئەسێست بکات.