بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بایرن لەگەڵ بەهرەمەندە ئەڵمانییەکە گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن سەرکەوتووبوو لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەهرەمەندێکی خولی ئەڵمانی.

بایرن بۆ ئەم هاوینە چەند ئامانجێکی هەبوو گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات، لە دیارترینیان فلۆریان ڤیرتز بوو بەڵام سەرەنجام ئۆفەرە زەبەلاحەکەی لیڤەرپوول هەمووشتێکی گۆڕی و خودی اریزانەکەش تەنها رێدزی دەیویست. لەپای شکستهێنیان بۆ گواستنەوەی ڤیرتز، باڤارییەکان هەرزوو پلان بی خۆیان خستەگەڕ و جێگرەوەیان دەستنیشانکرد کە نیک ڤۆڵتیمادی یانەی شتوتگارتە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەڕووی زارەکییەوە بەتەواوەتی لەگەڵ نیک رێککەوتنی کردووە.

ئەو یاریزانە 23 ساڵییە توانای یاریکردنی لە هەردوو پێگەی هێرشبەریی و ناوەڕاستی هێرشبەریی هەیە.

ئەوەی لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە، بەگوێرەی دەرەنجامی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی نێوانیان، یاریزانە ئەڵمانییەکە تا هاوینی 2030 درێسی بایرن دەپۆسێت. ئەوەش دوای ئەوەی یانە زلهێزەکەی ئەڵمانیا چاودێری خواستی یانە گەورەکانی ئەوروپای کردووە بۆ هەمان مەبەست. ئێستاش تەنها گفتوگۆی راستەوخۆ ماوە ئەنجامی بدات لەگەڵ شتوتگارت.

پلێتنبێرگ نووسیویەتی ڤۆڵتیمادی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی تا 2028 بەردەوامیی هەیە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی تێدا نییە.


نیک بۆ هێڵی پێشەوەی تیمەکەی ڤینسینت کۆمپانی زیادکراوێکی پێویست دەبێت بەهۆی تواناکانیەوە. وەرزی رابردوو لە 33 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتەیکاندا توانی 17 گۆڵ و 3 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button