عێراقکوردستان

وێڕای وەرگرتنی ریزبەندی یەکەم، موسڵ دەرفەتێکی زێڕینی لە دەستدا

فەرمی؛ گازی باکوور لە ریزی نایابی عێڕاق مایەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرکەوتنی دوو یانە لە حولی نایابی عێڕاقەوە بۆ خولی ئەستێرەکان دوا کەوت بۆ دوا گەڕی خولەکە و موسڵیش دەرفەتێکی زێڕینی لە دەستدا.

لە گەڕی37ـی خولی نایابی عێڕاق، موسڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1 _ 1 لەگەڵ نەفتی وەسەت یەکسان بوو، وێڕای یەکسان بوونی موسڵ بە 67 خاڵ هاتە ریزبەندی یەکەم بە هۆی شکستی غەڕاف بەرامبەر جۆلان و یەکسان بوونی ئەمانەی بەغدا، موسڵ دەرفەتێکی زێڕینی لە دەستدا لە کاتێکدا ئەگەر ئەمڕۆ سەرکەوتنی تۆمار کردبا راستەوخۆ سەردەکەوت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

ئەمانەی بەغدا دوای یەکسان بوونی لەگەڵ ناسڕیە بە ئەنجامی 1 _ 1، کارەکەی لە خۆی قورستر کرد و ئەستەمە ریزبەندی سێیەمیش وەربگرێت کە بەشداری پاشکۆی سەرکەوتن دەکات بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، ئەمانە 64 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمی خولەکە دێت.

جۆلان دوای سەرکەوتنی بەرامبەر غەڕافی پێشەنگ 2 _ 1 هاتە کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، جۆلان بە 65 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمە و لە کۆتا گەڕ لە ئەگەری شکست یاخود یەکسان بوونی موسڵ یان غەڕاف راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، غەڕاف 66 خاڵی هەیە لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.

گازی باکوور دوای یەکسان بوونی بەرامبەر مەسافی باشوور و بە دەستهێنانی خاڵێک، بە فەرمی نوێنەرەکەی شاری کەرکوک لە خولی نایابی عێڕاق مایەوە و بە 44 خاڵ لە ریزبەندی 15 دێت.

ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی عێڕاق دوای گەڕی 37

بابەتی زیاتر

Back to top button