سعوودیەگرنگترین

برە پارەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕ خەیاڵیشی تێپەڕاندووە

Yariga App

یاریگا –

لەکۆتاییدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیارە مێژووییەکەی دا و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕ درێژکردەوە، بەوەش کۆتاییهێنا بەو دەنگۆیانەی کە باس لە رپشتنیان دەکرد بەتایبەت دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بەبێ نازناو مانەوە و تەنانەت نەشیانتوانی بگەنە چامپیۆنزلیگی ئاسیای وەرزی داهاتوو.

ئەوەی بەفەرمی راگەیەندراوە رۆناڵدۆ و نەسڕ بۆ دوو ساڵی دیکە پێکەوە بەردەوام دەبن. لەم بەباتەی خوارەوە وەردەکاریی یەکەم پەیوەندیکردنی دۆن بە نەسڕەوە و ژمارەکانی بخوێنەوە:

زانیاریی سەیر لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر دەخرێتەڕوو

شەوی رابردوو پێش ئەوەی هێشتا هەواڵەکە ببێتە فەرمی، سانتی ئاونای رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆی ئیتاڵی چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێشی تایبەت بە مەرج و داواکارییەکانی رۆناڵدۆ بۆ مانەوە لەگەڵ نەسڕ، خستەڕوو. لەم بابەتەوە بیخوێنەوە:

زانیاریی سەیر لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر دەخرێتەڕوو

ئێستا و بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئەوروپی، بڕی ئەو مووچەیە ئاشکراکراوە کە ئەفسانە پۆرتوگالیەکە بۆ هەر ساڵێک لەگەڵ یانەکەی وەریدەگرێت.

بەگوێرەی پێگەی فەرمی ترانسفێرمارکتی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، مووچەی ساڵانەی کریستیانۆ بۆ هەر ساڵێک 400 ملیۆن یۆرۆیە. بە مانگیش دەکاتە 33.34 ملیۆن یۆرۆ. ئەوەش واتا زۆر زیاتر لە مووچەی ساڵانەی ئەستێرە بەناوبانگەکانی یانەکانی گەورەکانی جیهان.

وەک ئەو سەرچاوەیە وردتری کردوەتەوە، رۆناڵدۆ هەفتانە 7.6 ملیۆن وەردەگرێت (بە زمانی باو دەکاتە نزیکەی 800 و 90 دەفتەر دۆلار).

لەوەش ودترکراوەتەوە، رۆژانەی گۆڵکارە مێژووییەکە لەگەڵ سعوودییەکان دەکاتە ملیۆنێک و 100 هەزار یۆرۆ. بۆ هەر کاتژمێرێکیش 46.300 یۆرۆ. لەوەشەوە، خولەکی 772 یۆرۆ. بۆ هەر چرکەیەشی 13 یۆرۆ وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button