ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ و ریال مەدرید چاویان لەسەر بەرگریکارێکی لالیگایە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دەیەوێت کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری ڤالێنسیا بباتە ریزەکانی کە ریال مەدریدیش چاوی لەسەریەتی.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری 20 ساڵانی ڤالێنسیا بگوازێتەوە ریزەکانی کە ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە.

پێشتر رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندبوو، کریستیان مۆسکێرا یەکێکە لەو یاریزانانەی ریال مەدرید لەم هاوینە لە یۆرۆی ژێر 21 ساڵان چاودێری دەکات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو بەرگریکارە باڵا بەرزە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و چاوەڕێی داهاتووێکی گەورەی لێ دەکرێت.

مارکا راشیگەیاندووە، کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری 20 ساڵانی ڤاڵێنسیا یەکێکە لەو یاریزانە لاوانەی ریال مەدرید بە وردی چاودێریی دەکات، مێرەنگی دەیەوێت ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بباتە ریزەکانی کە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و یەکێکە لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئێستای دڵی بەرگری لە جیهاندا، کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 30 ملیۆن یۆرۆیە و تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button