ئه‌مریکاجیهانگرنگترین

مووچەی مێسی لە ئینتەر مه‌یامی چەندە؟

Yariga App

یاریگا –

کۆمەڵەی یاریزانانی خولی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەک وەک زۆرترین مووچەی یاریزانانی تۆپی پێی خولی ئه‌مه‌ریكی دەمێنێتەوە.

یەکێتی یاریزانانی خولی ئه‌مه‌ریكی (MLSPA) لە دوایین ڕاپۆرتی له‌سه‌ر مووچەی یاریزانان ئاشکرایکردووە، ئەو ئه‌ستێره‌ ئەرجەنتینییە ساڵانە 20.45 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، کە زیاترە لە مووچەی 21 تیپی دیکە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، مووچەی بنەڕەتی مێسی بەپێی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر مه‌یامی 12 ملیۆن دۆلارە، کە تا ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، ئەم ژمارەیە داهاتی مێسی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەدیداس یان پشکی لە داهاتی ئەپڵ تیڤی ناگرێتەوە، کە دەتوانێت کۆی داهاتەکەی بگاتە زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار لە ماوەی لەگەڵ ئینتەر مه‌یامی.


بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی لیۆنێل مێسییەوە، ئینتەر میامی زۆرترین مووچەی هەیە لە خولی ئه‌مه‌ریكی، بە کۆی گشتی 46.8 ملیۆن دۆلار، کە نزیکەی دوو هێندە زیاترە لە بودجەی هەموو یانەکانی تر جگە لە دوو یانه‌ی دیکە نه‌بێت، ئەوانیش تۆرۆنتۆ 34.1 ملیۆن دۆلار و ئاتلانتا 27.6 ملیۆن دۆلار مووچه‌كه‌یانه‌.

سەرەڕای ئەم وەبەرهێنانە گەورانە، جیاوازی نێوان دەوڵەمەندترین و کەمترین خەرجییەکان هەرگیز ئەوەندە گەورە نەبووە. مۆنتریال لە پلەی خوارەوەیە و مووچەکەی کەمترە لە 12 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا فیلادلفیا لە پێشەو ئه‌وه‌ كۆی مووچه‌كه‌یان 13.4 ملیۆن دۆلارە.

کۆی گشتی مووچەی خولەکە بۆ 586 ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە؛ ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2024 بە ڕێژەی 12.9% زیادی کردووە، و لە ساڵی 2022 بازدانێکی گەورەیە بە ڕێژەی 48.7% بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button