بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یانەکانی بەغدا داوای هێرشبەرێکی لاوی هەولێر دەکەن

پێنج یانە بۆ گواستنەوەی مستەفا قابیل لەسەر هێڵن

Yariga App

یاریگا –

چوار یانە گەورەکەی بەغدا و زاخۆ داوای مستەفا قابیل هێرشبەری هەولێر دەکەن، بەڵام ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی شوڕتە، قوە جەوییە، زەوڕا، تەڵەبە و زاخۆ دەیانەوێت مستەفا قابیل هێرشبەری لاوی یانەی هەولێر بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ئەو یاریزانە 20 ساڵانەی هەولێر تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە هەیە و ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، مستەفا قابیل زیاتر ئارەزوو دەکات لە هەولێر بمێنێتەوە، بەڵام داوای زیادکردنی بڕی گرێبەستەکەی دەکات کە بڕی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک 50 ملیۆن دینارە، بەڵام ئۆفەرەکانی لە یانەکانی دیکە زۆر لەوە زیاترن.

هێشتا زیاتر لە مانگێک ماوە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بکرێتەوە، رۆژی 2ـی ئۆگێست دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەکرێتەوە و رۆژی 2ـی ئۆکتۆبەر ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە عێراق تەواو دەبێت.

هێرشبەرە هەولێرییەکە لەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 27 یاری 6 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە، واتە لە هەر 274 خولەکێک گۆڵێکی بۆ زەردپۆشەکان کردووە و دوایین گۆڵیشی بەرامبەر دهۆک بوو کە بە لێدانی سزا تۆماریکرد.

مستەفا قابیل پێشتر بانگهێشتی هەڵبژاردەی ژێر 19 ساڵان و 20 ساڵانی عێراق کراوە، نۆ یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی ژێر 19 ساڵانی عێراق کردووە و گۆڵێکیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button