برایم دیاز نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی ئێمباپێ ئاشكرا ده‌كات

یاریگا –
برایم دیاز، ئەستێرەی مەغریبی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالۆنسۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید یاریی بكات.
راهێنەرە نوێیەکەی ریال مه‌درید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر سالزبۆرگ ستایشی دیازی کرد و رایگەیاند، توانای گۆڕینی ئەنجامی یارییەکانی هەیە، له‌سه‌ره‌تا یان وەک یاریزانی یەدەگ بێتە ناو یاریگا ئه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یارییه‌كه دروست ده‌كات.
🗣️ Xabi Alonso: “I am very happy with Brahim Diaz.” pic.twitter.com/Aj1odMjr8C
— Madrid Zone (@theMadridZone) June 26, 2025
دیاز پێش یاریی سالسبۆرگ به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و گوتی،
به‌رده‌وام له تیپه‌كه‌م هەستم بە گرنگی کردووە، هەمیشە لە ئاستێکی باش‌دا بووم و گۆڵی گرنگم كردووه، ئێستا راهێنەرێکی نوێمان هەیە کە بەڕاستی لێهاتوویی خۆی نیشانداوە، ئەو یانه‌كه بە باشی دەناسێت و لە پێداویستییەکانی یانەکە تێدەگات، دڵخۆشم کە ئه‌و راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و یاریی ده‌كه‌م.
Brahim Díaz on Kylian Mbappé:
“ I see he is doing better, at the beginning i saw him looking a bit weak but it’s normal since he just got back, i’m looking forward to his return on the pitch because the truth is that he is a great player and now that he is back to the locker… pic.twitter.com/YPXRpa3Ox6
— 〽️ (fan) (@kyks_98) June 26, 2025
دیاز وەڵامی ئەگەری یارییكردن له شوێنی رۆدریگۆی دایەوە، به‌تایبه‌ت باس له رۆیشتنی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه ده‌كرێت بۆ خولی ئینگلیزی.
هەموومان دەزانین رۆدریگۆ چەند باشە و چەند گرنگە بۆ تیپەکە، خۆشحاڵم بە بوونی ئەو لەگەڵمان، ئاواته‌خوازم ئه‌و له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه و سه‌ركه‌وتووبێت، من دەمەوێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاریی بکەم، بۆمن گرنگ نیه له‌كام شوێنی یاریگا یاریی ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م، دەمەوێت به‌هه‌موو توانام هه‌وڵبده‌م بۆ ئەوەی ببم بە یاریزانی سەرەکی.
لەبارەی دۆخی جەستەیی کیلیان ئێمباپێی کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بۆ سێیەمین یاریی لەسەریەک لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا دوورکەوتووەتەوە گوتی،
🚨Brahim Diaz : “Nous nous sentons tous très bien et je suis sûr qu’on aiderons l’équipe à gagner des titres. Surtout en jouant collectivement, car c’est de ça dont il s’agit !
(@IliesPeeters) pic.twitter.com/RzHMmMGX5L
— Real Madrid 🇫🇷 (@RMadridFrance_) June 26, 2025
ئێستا کیلیان باری تەندروستی باشە، بەڕاستی دەمەوێت بگەڕێتەوە، چونکە یاریزانێکی گەورەیە، ئه‌و مه‌شقه‌كان ده‌كات و له‌ژووری جلگۆرینش له‌گه‌ڵمان ده‌بێت به‌مزووانه له یاریگا ده‌یبیننه‌وه.
له كۆتاییدا دیاز گوتی، ده‌مانه‌وێت له جامی جیهانی یانه‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و بتوانین نازناوه‌كه ببه‌ینه‌وه، ئیمه خاوه‌ن باشترین یاریزانه‌كانی جیهانین و له باشترین یانه‌ی جیهان یاریی ده‌كه‌ین.