
یاریگا –
چابی ئالۆنسۆی راهێنەری ریال مەدرید وەڵامی لێدوانەکانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا دایەوە، کە یانەکەی بە نزیک لە بازنەکانی دەسەڵات وەسف کردبوو.
لاپۆرتا رایگه‌یاندبوو،
ریال مه‌درید هه‌ستێكی نزیكبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هه‌ستێكی ئازادی و ناسنامه‌مان هه‌یه، ئه‌وان زیاتر گرنگی به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌هره‌مه‌ند ده‌ده‌ن به‌پاره یاریزان ده‌كڕن، له كاتێكدا ئێمه یاریزانی زیاترمان له ئه‌كادیمیاكه‌مان هه‌یه و یاریزانی به‌هره‌مه‌ند دروست ده‌كه‌ین.
Laporta: “Real Madrid has a sense of proximity to power, while we have a sense of freedom. They tend to sign players more, while we have more players than La Masia.” pic.twitter.com/vEMM8wMNRN
— Real Madrid Info ³⁶ (@RMadridInfo) June 25, 2025
ئه‌م لێدوانه‌ی لاپۆرتا وه‌ك هێرشێكی ناڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر مۆدێلی وه‌رزشی ریال مه‌درید لێكدراوه‌ته‌وه، كه تێیدا لاپۆرتا هه‌وڵیداوه بارسێڵۆنا وه‌ك یانه‌یه‌كی خاوه‌ن به‌ها و ناسنامه نیشان بدات، به پێچه‌وانه‌ی ریال مه‌درید به یانه‌یه‌ك نیشانداوه زیاتر پشت به هێزی دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌به‌ستێت.
Xabi Alonso responde a Laporta: “El Real Madrid también tiene sentimiento de democracia y libertad… y ellos también tienen algo de poder”. #FIFACWC pic.twitter.com/w9C1Y9OGPo
— MARCA (@marca) June 26, 2025
چاڤی ئالۆنسۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر سالسبۆرگ سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی لاپۆرتا پرسیاری لێكرا و ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و متمانه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هاكانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه.
من نامه‌وێت بچمه ناو ئه‌و مشتومرهوه، ئێمه لێره ئازادی و دیموکراسیمان هه‌یه، ئه‌م قسه‌ی لاپۆرتا دوولایه‌نه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت هانده‌رانمان شانازی به‌و تیپه‌وه بكه‌ن كه له یاریگادا ده‌یبینن، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه، ئه‌وه‌یه كه به باشترین شێوه ئاماده‌بین بۆ یارییه‌كانمان و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
🎙️ Xabi Alonso saat ditanya soal pernyataan Joan Laporta bahwa Madrid kental dengan rasa kekuasaan dan Barça dengan kebebasan: “Saya membayangkan konteksnya, tapi kami juga punya rasa kebebasan dan demokrasi, sementara mereka juga punya rasa kekuasaan. Keduanya beriringan.” pic.twitter.com/FT5OrFZT3X
— Seputar Real Madrid (@SeputarMadrid) June 26, 2025
هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید گوتیشی،
شانازی بە یانەی ریال مه‌درید ده‌كه‌ین، بەناوبانگترین تیپە لە جیهاندا، بۆ هه‌ر شوێنێك بچین مێژووەکەی بۆ خۆی قسە دەکات ئەوەش وا دەکات ریال مەدرید گەورە بێت.
لە کۆتاییدا گوتی، ئەم هۆکارانە یارمەتیدەرمانە بۆ پاڵنانی یانەکە بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌و هه‌نگاو بنێین، منیش هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزانه‌كانمان.
وه‌ڵامه‌كه‌ی چاڤی ئالۆنسۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له میدیاكانی ئیسپانیا و جیهاندا ده‌نگیدایه‌وه، زۆرێك له میدكانی نزیك له مه‌درید و رۆژنامه‌نووسان ستایشی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئالۆنسۆیان كرد، ئه‌وان پێیانوایه كه ئالۆنسۆ نه‌ك ته‌نیا وه‌ڵامی لاپۆرتای دایه‌وه، به‌ڵكو په‌یامێكی روونی نارد كه ریال مه‌درید سه‌رنجی له‌سه‌ر ئامانجه وهرزشییهكانیهتی و خۆی ناخاته ناو مشتومهره سیاسی و میدیاییه‌وه.