دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مێسی لە خولی سعوودی نزیکبووەتەوە و کریستیانۆش خۆی یەکلاییکردووەتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
گفتوگۆکانی نێوان لیۆنێل مێسی و سعوودیەکان بەردەوامە و رژدتر دەبن، مێسی بەویستی خۆی یانەیەکی خولی رۆشن هەڵدەبژێرێت و پەیوەندی پێوە دەکات – ساشا تاڤۆلیێری
تیۆ هێرناندێز بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە میلانەوە پەیوەندی بە هیلالی سعوودی دەکات و گرێبەستێکی چوار وەرزە لەگەڵ هیلال واژۆ دەکات – ساشا تاڤۆلیێری
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاوێک لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ دوورە – ساشا تاڤۆلیێری
نیوکاسل یونایتد بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی ئێلانگا، ئۆفەرێکی بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە نۆتینگهام فۆڕێست کردووە – نیکۆلۆ شیرا
رافا مارین لە ناپۆلییەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ڤیاریال دەکات – نیکۆلۆ شیرا
کێنان یەڵدز بڕیاریداوە بۆ هەمیشە لە یوڤێنتوس بمێنێتەوە و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە – توتۆ سپۆرت
لیل ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئۆلیڤییە جیرو، هێرشبەری فەڕەنسی پێشکەش کردووە – لێکیپ
ئارسیناڵ لەگەڵ کریستیان نۆرگارد، ناوەڕاستکاری برێنتفۆرد گەیشتە رێککەوتن – دەیڤد ئۆرنشتاین
یوڤێنتوس لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی گواستنەوەی جەیدن سانچۆ دەکات و ناپۆلیش رکابەری دەکات – سکای سپۆرتس
پۆل پۆگبا و مۆناکۆ گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرە فەڕەنسییەکە وەرزی داهاتوو درێسی مۆناکۆ دەپۆشێت – سکای سپۆرتس
مانچێستەر یونایتد لە دانوستانەکانی گواستنەوەی بڕایان ئێمبێمۆ پێشکەوتووە و یەکلاییکردنەوەی ئەو گرێبەستە لەپێشینەی کارەکانیدایە – دەیلی میل
لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، کێبڕکێی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد دەکات – سکای سپۆرتس