عێراقکوردستان

دوای شکستەکەیان بەرامبەر هەولێر، هاڕوون ئەحمەد پەیامێکی بڵاوکردەوە

من هۆکار و بەرپرسم لە شکستەکەی دهۆک

Yariga App

یاریگا –

هاڕوون ئەحمەد ناوەڕاستکاری دهۆک دوای شکستەکەیان پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت من هۆکاری شکستی دهۆکم.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە کلاسیکۆی کوردستان 2 _ 1 لە دهۆکی بردەوە، لەم یارییەدا هاڕوون ئەحمەد ئەستێرەی دهۆک لە خولەکی 88ـی یارییەکە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، کارتە سوورەکەش پێش گۆڵی دووەمی هەولێر بوو کە لە خولەکی 90+12 تۆمار کرا.

دوای یارییەکە هاڕوون لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت؛ دوور لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی دوای یاریی، من هۆکار و بەرپرسی شکستی ئەمڕۆی دهۆک بووم، داوای لێبوردن لە تەواوی هاندەران دەکەم، هیوادارم جارێکی دیکە دەرفەت هەبێت قەرەبووی بکەمەوە لە داهاتوودا.

بەم شکستە دهۆک بە 54 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم مایەوە، هەولێریش هاتە ریزبەندی 10ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە 50 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button