سعوودیەگرنگترین

زانیاریی سەیر لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر دەخرێتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری رابردوودا سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان زانیارییان ئاشکراکرد کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێدەکاتەوە.

بەگوێرەی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان، ئەفسانە پۆرتوگالیەکە بۆ دوو ساڵیتر لەگەڵ ئەو یانە سعوودیەدا دەمێنێتەوە. بەوەش کۆتایی هات بە دەنگۆی رۆشتنی دۆن بەتایبەت دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەک هیچ نازناوێکیان نەبردەوە، تەنانەت نەیانتوانی بگەنە چامپیۆنزلیگی ئاسیای وەرزی داهاتووش.

تەواو؛ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە

ئێستا دوای بڵاوبوونەوەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، سانتی ئاونای رۆژنامەنووسی ناسراو وردەکاریی سەیری ئاشکراکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە، رۆناڵدۆ هەموو دڵنیاییەکی لە کارگێڕی نەسڕ وەرگرتووە بۆ بونیاتنانی تیمێکی کێبڕکێکار.

لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر، گۆڵکارە ئەفسووناوییەکە دەسەڵاتی تەواوەتی دەبێت بۆ گواستنەوەکانی ئەم مێرکاتۆی هاوینە لە کڕینی یاریزانی نوێ.

جیا لەوانەش، بڕیارە بەڕێوەبەرێکی وەرزشیی نوێ بۆ یانەکە بهێنرێت.

سانتی ئاونا ناوی ئەو پێگانەی یاریگای ئاشکراکردووە کە چاوەڕواندەکرێت نەسڕ یاریزانی بۆ بگوازێتەوە؛ ئەوانیش بەرگریکارێکی چەق، ناوەڕاستکارێکی بەرگریی و باڵێکی چەپ. هەربۆیە یانەکە کراوەیە بۆ گوێگرتن لەو ئۆفەرانەی بۆ سادیۆ مانێ، برۆزۆڤیچ و ئۆتاڤیۆ دێنەپێشەوە. ئێمریک لاپۆرتیش نزیکە لە رۆیشتن.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button