عێراق

موسڵ چۆن سەردەکەوێت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق؟

گەڕێکی دیکەی چارەنووسساز لە خولی نایابی عێڕاق بەڕێوەدەچێت

Yariga App

یاریگا –

موسڵ لەبەردەم چەند ئەگەرێکە بۆ سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و ئامانجەکە لە ژێر دەستی خۆیدایە.

لە گەڕی 36ـی خولی نایابی عێڕاق، پێنج شەممە ( 26ـی حوزەیرانی 2025 ) چەندین یاریی گرنگ و چارەنووسساز بەڕێوەدەچێت، موسڵ خاوەن ریزبەندی دووەمی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی وەسەت دەبێتەوە.

لە ئەگەری سەرکەوتنی موسڵ لەم یارییەدا و یەکسان بوون یاخود شکستی ئەمانەی بەغدا بەرامبەر ناسڕیە، موسڵ راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە وەرزی داهاتوو، لە ئەگەری سەرکەوتنی هەردوویانەش کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکەوێتە دوا گەڕی خولەکە.

نەفتی وەسەت بەرامبەر موسڵ پێویستی بە سەرکەوتنە بۆ مانەوە لە ریزی نایابی عێڕاق، ناسڕیەش دەبێ لە ئەمانەی بەغدا بباتەوە بۆ ئەوەی لە ریزی نایاب بمێنێتەوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی غەڕاف بەرامبەر جۆلان، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا غەڕاف دەگاتە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یارییەکانی تر.

گازی باکوور پێویستی بە یەکسان بوونە بەرامبەر مەسافی باشوور بۆ ئەوەی بە فەرمی لە ریزی نایابی عێڕاق بمێنێتەوە، لە ئەگەری شکستی گازی باکوور و شکست یان یەکسان بوونی ناسڕیە و ئیتیساڵات و نەفتی وەسەت ئەوا گازی باکوور لە خولی نایابی عێڕاق دەمێنێتەوە.

پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی عەفک دەبێتەوە، پێشمەرگە مانەوەی مسۆگەر کردووە و بە 48 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

ریزبەندی یانەکان پێش یارییەکانی گەڕی 37

بابەتی زیاتر

Back to top button