سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەكەی نزیكە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە زستانی 2022 دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و وەک یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە نەسڕەوە كرد.

پێشتر رۆناڵدۆ خواستی خۆی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسڕ دووپاتكردەوە و ئامانجی ئەوەیە لە نەسڕ بەردەوام بێت و درێژە بە یاریكردن بدات تاوەكو بە تەواوی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە بێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسڕ نوێدەكاتەوە و پێداچوونەوەی كۆتایی بە بەڵگەنامە فەڕمییەكاندا دەكرێت.

وردەكارییەكانی كۆتایی هێشتا یەكلایینەكراوەتەوە، گرێبەستێكی یەک ساڵی یان دوو ساڵی دەبێت.

دۆن لەگەڵ نەسڕ بەشداری لە 105 یاریی كردووە و توانیویەتی 93 گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button