تەواو؛ ئارسیناڵ لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە رێككەوتن

یاریگا –
ئارسیناڵ لەگەڵ كریستیان نۆرگارد ناوەڕاستكاری دانیماركی یانەی برێنتفۆرد گەیشتە رێككەوتن.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاینبڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئۆفەریکی فەرمی بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کریستیان نۆرگاردی دانیمارکی پێشکەش بە برێنتفۆرد کردووە.
ئێستا؛ ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانێک پێشکەش دەکات
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، ئارسیناڵ نزیكە لەوەی كریستیان نۆرگارد بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
ئارسیناڵ لەگەڵ نۆرگارد لەسەر مەرجەكانی كەسی رێككەوتوون و یاریزانەكە دەیەوێت پەیوەندی بە گەنەرزەوە بكات و پێی وایە یاریزانێكی بە ئەزموونە و دەتوانێت جێگای جۆرجینیۆ و پارتی بگرێتەوە.
🚨 Arsenal close to agreement with Brentford for Christian Norgaard. Deal not done but heading in that direction after ~€11m offer. #BrentfordFC midfielder wants #AFC + main target as experienced & PL-ready option amid Jorginho/Partey exits @TheAthleticFC https://t.co/jG64KDtU9O
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 25, 2025
نۆرگارد لە هاوینی 2019 بەبڕی 3.50 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە برێتفۆرد کرد و تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.
بەدرێسی برێنتفۆرد لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 196 یاریی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.