
یاریگا –
كێشه‌ی ئیمان خلێف، بۆكسێنه‌ری جه‌زائیری، له‌سه‌ر دیاریكردنی ره‌گه‌زی مشتومرێكی گه‌وره‌ی دروستكردووه.
ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به یارییه وه‌رزشییه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو پرسی ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی، مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری له وه‌رزشدا ده‌ورووژێنێت.
ئیمان خلێف، كه له ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 مه‌دالیای زێڕی له كێشی 63 كیلۆگرامی خانمان به‌ده‌ستهێنا، رووبه‌ڕووی ئه‌و ئه‌وه بووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن ئافره‌ت نییه و پیاوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دابه‌شبوونی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی.
مشتومره‌كه له‌و كاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئیمان خلێف له دوو تاقیكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زیی پزیشكیدا شكستی هێناوه. به‌پێی لێدوانه‌كانی عومه‌ر كریملێڤ، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆكسێن (IBA)، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه له ساڵانی 2022 و 2023 كراون و ده‌ریانخستووه كه ئیمان خلێف كرۆمۆسۆمی XY هه‌یه، كه به‌گشتی له پیاواندا ده‌بینرێت، به‌م هۆیه‌وه، به‌پێی ستاندارده‌كانی لێژنه‌ی ئۆلێمپی جیهانی IBA، نابێت له‌سه‌ر ئاستی خانمان ركابه‌ری بكات.
ساڵی 2022 له ئیستانبوڵ له پاڵه‌وانێتی جیهانی خانمان گومان له‌سه‌ر هه‌ندێك یاریزان دروست بوو، بۆیه بڕیاریاندا نموونه‌ی خوێن له چه‌ند یاریزانێك وه‌ربگیرێت، له‌نێویاندا ئیمان خلێف بوو، ئه‌نجامه‌كان له تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له توركیا ده‌ریانخست كه دوو نموونه نائاسایی بوون.
ساڵی 2023 له ده‌لهی بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م پێش پاڵه‌وانێتی جیهانی 2023 كرا، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له تاقیگه‌یه‌كی تر له هیندستان كرا و هه‌مان ئه‌نجامه‌كانی پێشووی پشتڕاستكرده‌وه، دوای ئه‌وه ئیمان خلێف و یاریزانێكی تر له تایوان به ئه‌نجامه‌كان ئاگادار كرانه‌وه و 21 رۆژ مۆڵه‌تیان پێدرا بۆ تانه‌لێدان له دادگای وه‌رزشی (CAS)، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد، كه بووه هۆی دوورخستنه‌وه‌یان له چالاكییه‌كان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی IBA، لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی (IOC) رێگه‌ی به ئیمان خلێف دا كه به‌شداری له ئۆڵۆمپیادی پاریس بكات، ئه‌مه‌ش پشت به به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كان ده‌به‌ستێت، وه‌ك ره‌گه‌زی تۆماركراو له پاسپۆرتی یاریزانه‌كه‌دا، نه‌ك تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه خلێف مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ستبهێنێت، كه مشتومرێكی گه‌وره‌تری لێكه‌وته‌وه.
كریملێڤ، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی بۆكسێنه‌ری جیهان IBA، ره‌خنه‌ی توندی له هه‌ڵوێستی لێژنه‌ی ئۆلێمپی جیهان گرتووه و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات كه بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری وه‌رزشی فه‌رامۆش كردووه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، داوای لێبوردنی فه‌رمی و قه‌ره‌بووی دارایی بۆ هه‌موو ئه‌و یاریزانانه ده‌كات كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، و داوای گێڕانه‌وه‌ی مه‌دالیا به‌ده‌ستهاتووه‌كان ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا، لێژنه‌ی ئۆلێمپی جیهان ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی فیدراسیۆنی بۆكسێنی جیهانی ره‌تده‌كاته‌وه و به نایاسایی و هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌سفیان ده‌كات، به‌رپرسانی لێژنه‌ی ئۆلێمپی جیهان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ستاندارده‌كانی ئه‌وان پشت به رێنمایی دروست ده‌به‌ستێت كه بریتییه له سنوورداركردنی ئاستی تێستۆستیرۆن و داننان به ناسنامه‌ی یاسایی وه‌رزشوانان.
بابه‌تی ئیمان خلێف بووه‌ته گفتوگۆیه‌كی گه‌رم له‌سه‌ر مافه‌كانی وه‌رزشوانانی گواستراوه‌ی ره‌گه‌زی و دادپه‌روه‌رییان، به‌شێك كه پاڵپشتی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن پێیانوایه كه تاقیكردنه‌وه پزیشكییه‌كان پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندی وه‌رزشوانانه و جیاكارییه، له كاتێكدا كریملێڤ و چه‌ندانی تر پێداگری له‌سه‌ر پێویستی رێزگرتن له یاساكانی ركابه‌ری دادپه‌روه‌رانه و پاراستنی سه‌لامه‌تی وه‌رزش و شه‌فافیه‌تی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.
كریملێڤ پشتگیری له یاساكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات كه رێگه به‌وانه نادات كه ره‌گه‌زی خۆیان گۆریه‌وه به شداری له چالاكیه‌كانی خانمان بكه‌ن، ستایشی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ ده‌كات كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وه‌رزشی خانمان ته‌نیا بۆ ژنانه.
بابه‌تی ئیمان خلێف هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و پرسیاری زۆری له‌سه‌ر داهاتووی ده‌كرێت و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی له ركابه‌رییه وه‌رزشییه‌كاندا دروستكردووه، ئایا وه‌رزش ده‌توانێت هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان پاراستنی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤدا بپارێزێت؟ ئه‌مه پرسیارێكه كه كاتی ده‌وێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.