ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

بارسێلۆنا ده‌گه‌رێته‌وه‌ كامپ نو به‌ڵام كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رده‌م ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی خولی ئبسپانیا واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ  ئاشكرا كرد.

بارسێلۆنا ئەمڕۆ چوارشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمە فەرمییەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا گەڕانەوەی بۆ یاریگاکەیان بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی تیپەکەی راگەیاند، کە بڕیاره‌  لە 10ی ئابی 2025  دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بارسێلۆنا بگه‌رێته‌وه‌ كامپ نۆ.


سەرچاوەیەک له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا  بە مارکای راگەیاندووه‌، کە کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە دوای کردنەوەی یاریگاكه‌ش بەردەوام دەبێت و دەڵێت، ئێستادا هەندێک کار ماوە کە تەواو بکرێن، نهۆمی سێیەمی یاریگا، ئەڵقەی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی ڤی ئای پی، دانانی بنمیچی به‌شێك له‌ نهۆمی سێیه‌م، هەروەها دوایین نۆژەنکردنەوەی هەندێک لە شوێنەکانی ناوەوە و دیزاینی دەرەوەی یاریگاکە.


نۆژەنکردنەوە و کامپ نو نزیکەی دوو ساڵی خایاند، لەو ماوەیەدا بارسا یارییەکانی خۆی لە یاریگای لویس کۆمپانیس ده‌كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button