میلان و ئینتەر لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی ئیتاڵی کێبڕکێ دەکەن

یاریگا –
ئەیسی میلان جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ساموێلی ریچی ناوەراستکاری لاوی تۆرینۆ دەدات و دەیەوێت ئەو یاریزانە لاوە ئیتاڵییە بباتە ریزەکانی.
ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەیسی میلان جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ساموێلی ریچی ناوەڕاستکاری لاوی تۆرینۆ دەدات و لەبارەی گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە 23 ساڵانە دەستی بە گفتوگۆ و دانوستاندن کردووەتەوە.
Il Milan ha avuto nuovi contatti anche in mattinata per Samuele Ricci.
L’affare è praticamente già impostato.
Il centrocampista del Torino resta un nome caldo per il centrocampo rossonero.
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) June 25, 2025
رۆژنامەی توتۆ سپۆرت ـی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئینتەر میلان و ئەیسی میلان ململانێ لەسەر گواستنەوەی ریچی دەکەن و دوای ئەوەی رۆسۆنێری لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن بۆ گواستنەوەی گرانیت شاکا شکستیهێنا، ئێستا دەستی بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ریچی کردووە و دێربی میلانۆیە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 23 ساڵانە.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە، تۆرینۆ لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە ریچی داوای 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام میلان ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆی پێبدات و 5 بۆ 7 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت بخرێتە سەر گرێبەستەکە.
ریچی تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ تۆرینۆ هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە لاوە 30 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام دەمێکە رۆسۆنێری چاوی لە پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە ئیتاڵییەیە کە خاوەنی 10 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
ریچی وەرزی رابردوو لەگەڵ تۆرینۆ لە جام و خولی ئیتاڵیا بەشداریی 36 یاری کرد و گۆڵێک و دوو ئەسیستی کرد.