ئێستا؛ راهێنەرێکی بەناوبانگ دەبێتە راهێنەری نوێی نەسڕ
شوێنگرەوەی پیۆلی دەستنیشانکرا

یاریگا –
نەسڕی سعوودی لەگەڵ خۆخێ خێسوس، راهێنەری پێشووی هیلال دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
نەسڕی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی دوورخستنەوەی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئیتاڵی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی یانەکەی راگەیاند و پیۆلی پۆستی راهێنەرایەتی فیۆرێنتینای ئیتاڵی وەردەگرێتەوە.
رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، لە چەند کاتژمێری رابردوو یانەی نەسڕ لەگەڵ خۆخێ خێسوسی پۆرتوگالی و راهێنەری پێشووی هیلالی سعوودی گفتوگۆی کردووە و دەیەوێت خێسوس بکاتە راهێنەری نوێی تیپەکەی.
🚨EXCL: 🟡🔵🇵🇹 #SPL |
❗️Jorge Jesus one of the names high on Al-Nassr shortlist after decision to sack Stefano Pioli
⏳️ Talks ongoing with his agenthttps://t.co/iVdt3kwfK5 pic.twitter.com/JGbGeUIP1c
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 25, 2025
خێسوس لە هاوینی 2023 پۆستی راهێنەرایەتی هیلالی وەرگرت، لە مانگی ئازاری ئەمساڵیش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
نازناوی خولی سعوودیە و جامی سعوودیە و جامی سوپەری سعوودیەی بۆ هیلال بەدەستهێناوە.