ئێستا؛ بارسێلۆنا دەستبەرداری لاوێکی عێراقی دەبێت
ئەمڕۆ ماڵاوایی دەکات

یاریگا،
نوح دەروێش، ناوڕاستکاری لاوی بەڕەگەز عێراقی، ماڵاوایی لە یانەی بارسێلۆنا دەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی نوح دەروێش لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و یاریزانە لاوەکە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە دەکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، گرێبەستەکەی نوح لەگەڵ شتوتگارت بۆ ماوەی چوار وەرز و تاوەکو هاوینی 2029 دەبێت، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و پاشان واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات.
🚨⚪️🔴 EXCL | Noah #Darvich to VfB Stuttgart is considered a done deal!
Full agreement with Barcelona. Permanent deal. Medical today.
The 18-year-old talented attacking midfielder has been one of the top targets in this position. Now close to being done.@Sky_Marlon89… pic.twitter.com/R5pawFhnJ2
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 25, 2025
دایکی نوح ئەڵمانییە و باوکیشی خەڵکی عێراقە، باوکی عێراقی جێهێشتووە و لە ئەڵمانیا هاوسەرگیری کردووە، نوح لە 25ـی سێپتێمبەری 2006 لە فرایبورگ لەدایکبووە.
ناوەڕاستکارە 18 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای فرایبورگ پێگەیشتووە، لە هاوینی 2023 بەبڕی 2.50 ملیۆن یۆرۆ لە فرایبورگەوە پەیوەندی بە یانە کاتالوونیەکە کردووە.
لە وەرزی رابردوو بەدرێسی تیپی لاوان بەشداریی 25 یاریی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.