ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | بارسێلۆنا سوپڕایزە گەورەکە ئاشکرا دەکات

"دەگەڕێینەوە ماڵەوە"

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگای کامپ نو ئاشکرا دەکات و نزیکەی دوو مانگی دیکە دەگەرێنەوە یاریگاکە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی گەڕانەوەیان بۆ یاریگای کامپ نو دەکات، یانە کاتالوونیەکە بەفەرمی ئاشکرایکردووە لە 10ـی ئابی ئەمساڵ دەگەڕێنەوە ماڵەوە و یەکەم یارییان لە کامپ نو دەکەن.

لە حوزەیرانی 2022ـەوە بارسێلۆنا دەستی بە نۆژەنکردنەوەی کامپ نو کردووە و ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکەی بۆ 105 هەزار کورسی زیادکردووە، لەوکاتەشەوە سەرجەم یارییەکانی یاریگای خۆی لە مۆنجویک کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کاتالۆنیا، یەکەم یاریی بارسێلۆنا لە کامپ نوی نوێ بەرامبەر کۆمۆی ئیتاڵی دەبێت و بارسا لە 10/8/2025 لە جامی خوان گامبەر میوانداری یانە ئیتاڵییەکە دەکات.

بارسێلۆنا کەیسێکی بردەوە و تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نو نزیکدەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button