ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی یانەکان

هۆشدارییەک لە مێسییەوە بۆ پاریس سانجێرمان

"دەرتان دەکەین"

Yariga App

یاریگا –

جۆردی ئالبا چەند گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و هەستەکانی بەرامبەر ئەو یانەیە دەکات.

ئینتەر مەیامی بەرەبەیانی دووشەممە بە ئەنجامی 2-2 بەرامبەر پاڵمێراس یەکسان بوو و پێگەی خۆی لە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەکاندا مسۆگەر کرد. ئەنجامەکە بەو مانایەیە کە لیۆنێل مێسی لە قۆناغی 16 رووبەڕووی یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە، مێسی دوو وەرزی لە یانە فەرەنسییەکە بەسەر بردووە بەڵام دانی بەوەدانا کە دڵخۆش نەبووە و چێژی لە کاتەکانی لە پایتەختی فەرەنسا وەرنەگرتووە.

ئێستا مێسی چانسی ئەوەی هەیە لە یارییەکی چارەنووسسازدا تۆڵە لە پاریس سانجێرمان بکاتەوە. بەر لە یارییەکە، ئالبا رۆژنامەنووسانی ئاگادارکردەوە کە مێسی بڕیاریداوە بەهەرشێوەیەک بێت یارییەکە بباتەوە و تیپەکەی بباتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان.

ئەلبا گوتی:

لە کۆتاییدا ئەوەی لیۆ دەیەوێت هەموو یارییەکان بباتەوە، من ئەو هەستە دەزانم کە هەیەتی بۆ بارسا چونکە لەوێ پێکەوە یاریمان کردووە، بەڵام هەمان هەستی بۆ پاریس سانجێرمان نییە، دوو ساڵ لەوێ بووە و تەنیا خۆی دەزانێت چی روویداوە، ئەوەی روونە یارییەکە زۆر قورس دەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یاریکردن بەرامبەر ئەم تیپانە هەمیشە قورسە، هیوادارین بتوانین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێبدەین.

ئینتەر مەیامی و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی 16 بڕیارە رێکەوتی 29 ئەم مانگە کاتژمێر 19:00 بەکاتی هەولێر رووبەرووی یەکدی دەبنەوە و ئامانجی سەرەکی مێسی لەم یارییە تەنیا بردنەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button