ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڵوێستێکی نموونەیی؛ لوکا مۆدریچ لە یەکەم گفتوگۆ ئەیسی میلان شۆک دەکات

مۆدریچ دەبێتە سەرکردەی نوێی میلان

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی دوای جامی جیهانی یانەکان ماڵاوایی لە ریال مەدرید دەکات و پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات.

ئیگلی تارێ، بەڕێوبەری وەرزشی ئەیسی میلان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد لەبارەی گرێبەستەکە راستەوخۆ قسەی لەگەڵ لوکا مۆدریچ کردووە و ئەسفانە کڕواتییەکە هەر لە یەکەم گفتوگۆیان سەرسامی کردووە.

راستەوخۆ قسەم لەگەڵ لوکا مۆدریچ کرد، کەسێکم بینی کە ئارەزوویەکی زۆری بۆ رکابەری هەبوو، میلان پێویستی بە سەرکردەی لەو شێوەیە هەیە، یەکەم پرسیار لێیکردم ئەوەبوو گووتی ئایە تیپێک دروست دەکەن کە رکابەری لەسەر نازناوەکان بکات؟

شەش چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و کەچی دەیەوێت راستەوخۆ نازناوی دیکە بەدەستبهێنێت، لەڕووی سەرکردایەتی، عەقڵییەت و پیشەگەرییەوە سودی زۆری بۆ تیپەکە دەبێت، ئەوەی زیاتریش چیرۆکەکە وروژێنەر دەکات ئەوەیە مۆدریچ هاندەری میلانە.

بۆ گواستنەوەی لوکا مۆدریچ ئامادەین و پێویستمان بە سەرکردەی نوێ هەیە، لوکا دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی و سەرکردەی ئەیسی میلان. لە ئێستاوە سەرنجی لەسەر بەدەستهێنانی نازناوە.

مانگی رابردوو بە فەرمی مۆدریچ رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاند و مۆندیالی یانەكان كۆتا پاڵەوانیەتی لۆكیتا دەبێت بە درێسی یانە شاهانەكەوە.

مۆدریچ لە سێپتێمبەری ئەمساڵ دەبێتە 40 ساڵ، دەیەوێت بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات و پاشان ماڵاوایی لە لاکێشەی سەوز بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button