ئینگلتەراگرنگترین

لالانا کۆتا بڕیاری لەسەر کاروانی وەرزشیدا

یاریی بۆ لیڤەرپوول کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئادام لالانا، ئەفسانەی ساوسامتن بەیەکجاری وازی لەیارییکردن هێنا.

یاریزانی 37 ساڵان، یەکێکبوو لە دیارترین ئەستێرەکانی پرێمەرلیگ لە 20 ساڵی رابردوودا. لالانا 305 یاریی لە پرێمەرلیگ کردووە، لەوانە 283 یاریی بۆ ساوسامتن بووە. ئادام خاوەنی 34 یاریی نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

لالانا یارمەتی ساوسامتنیدا لە خولی پلەسێ بگاتە پرێمەرلیگ. لە ساڵی 2016 بە یاریزانی ساڵی ئینگلتەرا هەڵبژێردرا.

لالانا لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و لەگەڵ رێدز بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، دواتر چوار وەرز یاریی بۆ برایتن کرد.

ئەستێرەی پێشووی ساوسامتن، وەرزی رابردوو بووە یاریدەدەری راهێنەر و پێدەچێت هەر لە ستافی راهێنەرایەتی بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button