ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا دەستبەرداری یاریزانێکی دیکە دەبێت

بڕیاری کۆتایی دراوە بارسا دەستبەرداری دەبێت..

Yariga App

یاریگا –

پابلۆ تۆرێ، ناوەڕاستکاری ئیسپانی لەم هاوینە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە لەم هاوینە دەستبەرداری پابلۆ تۆرێ ببێت و یاریزانە 22 ساڵانییەکە بەشێک نابێت لە پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ.

هاوکات دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە پشتڕاستیکردووتەوە، بڕوایان وای باشترە پابلۆ بۆ ماوەیەک بارسێلۆنا جێبهێڵێت تاوەکو دەرفەتی یاریکردنی بۆ بڕەخسێت و تواناکانی بسەلمێنێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ، ریال مایۆرکان بۆ گواستنەوەی پابلۆ تۆرێ لەسەرهێڵە، گفتوگۆی لەگەڵ بارسێلۆنا و یاریزانەکە دەستپێکردووە و لە گواستنەوەی نزیکبووەتەوە.

بارسێلۆنا نیازی نییە بە یەکجاری دەستبەرداری تۆرێ ببێت، دەیەوێت بەشێوەی خواستن یاخود بە گرێبەستێکی درێژ خایەن کە مافی دووبارە گەڕاندنەوەی یاریزانەکەی بۆ تیەکەی لەگەڵدا بێت دەستبەرداری ببێت.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لە 2022 بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە رایسینگ سانتاندێرەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، وەرزی 2023/2024 بەشێوەی خواستن یاریی بۆ جیرۆنا کرد، وەرزی رابردووش لەگەڵ تیپی یەکەمی بارسا مایەوە بەڵام بەشداریی تەنیا 14 یاریی کرد و 421′ خولەک یاریی کرد، 4 گۆڵی کرد و 3 گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button