بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پۆڵ پۆگبا لەگەڵ یانە نوێیەکەی رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە لاکێشەی سەوز بەهۆی سزاکانەوە پۆڵ پۆگبا یانەی خۆی دۆزیەوە گەیشتنە رێککەوتن.

ساڵێک و نۆ مانگ بەر لە ئێستا کاتێ هێشتا یاریزانی یوڤێنتوس بوو، پۆگبا زەبرێکی گەورەی یاسایی بەرکەوت دوای ئەوەی پشکنینەکان ماددەی قەدەخەکراوی وزەبەخشیان لە جەستەیدا دۆزیەوە بەتایبەت لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئودینیزی لە خولی ئیتاڵی. بەوەش سزای سڕکردنێکی ماوە درێژی بەسەردا سەپێنرا و دەرەنجام یوڤێنتوس گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی خانمە پیرەکە بۆ یاریکردن.

ئەوکات دادگای کاس بڕیاری چوار ساڵ سزای یاریزانە فەڕەنسیەکەی دا، بەڵام دواتر کەمکرایەوە بۆ 18 مانگ. بەوەش مافی یاریکردنی لە یەنایەری ئەمساڵ بۆ گەڕایەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا و یانەی مۆناکۆ گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکی بە گرێبەستێک تا هاوینی 2027.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئێستا گرێبەستەکە لەبەردەستی پارێزەرەکانیدایە بۆ پشکنین، دواتر لەماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا ئەو ناوەڕاستکارە گەشتی شاری مۆناکۆی وڵاتەکەی دەکات و هەر لەم هەفتەیەدا پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت.

یاریکردن لەگەڵ مۆناکۆ دەبێتە یەکەمین ئەزموونی ئەو یاریزانە لە ماوەی کاروانی پیشەگەرێتیدا یانەیەکی جیاوازتر تاقیبکاتەوە. بەوپێیەی پۆگبا لە ماوەی 14 ساڵ یاریکردنی وەک پیشەگەر، تەنها یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس کردووە ئەوانیش لە دوو ماوەی جیاجیا لەگەڵ ئەو دوو یانە ئینگلیزی و ئیتاڵییە.
 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button