چارەنووسی نێیمار لەگەڵ سانتۆس یەکلاییبووەوە

یاریگا –
نێیمار دا سیلڤا چارەنووسی لەگەڵ سانتۆس یەکلایی بووەوە و بەفەرمییش راگەیەندرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە یانە بەڕازیلیەکەوە، نێیمار تا مانگی دیسەمبەری ساڵی 2024 لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەگەری درێژکردنەوەش لە رێککەوتنەکەیاندا هەیە.
Onde tudo começou. Onde nunca vai acabar! ♾️
Neymar assinou nesta terça-feira (24) a renovação de contrato com o Peixão até o fim de 2025, com possibilidade de renovação após o término do vínculo. pic.twitter.com/IJx1HfYakx
— Santos FC (@SantosFC) June 24, 2025
بە فەرمی بڵاوکردنەوەی رێککەوتنی نێوانیان دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ تۆڕی وەرزشی UOLـی بەڕازیلی ئاشکرایکرد لە چەند کاتژمێری داهاتوو باوکی نێیمار لەگەڵ سانتۆس کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکە دەکەن، کە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نزیکە بەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو دیسەمبەری 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس درێژ بکاتەوە.
تەواو؛ نێیمار ناگەڕێتەوە یانەکانی ئەوروپا و چارەنووسی خۆی یەکلایی کردەوە