بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ رۆیشتنی یاریزانێکی بارسێلۆنا راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو رۆیشنی یاریزانێکی بارسێلۆنای راگەیاند و وردەکاری گرنگیشی خستەڕوو.

رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە ئانسو فاتی رێککەوتنی لەگەڵ یانەی مۆناکۆ کردووە و بەخواسن روودەکاتە ئەو یانە فەڕەنسیە بەڵام مەرجی کڕینەوەشی تێدا جێگیرکراوە.

رۆمانۆ نووسیویەتی سبەی فاتی گەشتی فەڕەنسا دەکات تا ئەم هەفتەیە ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی وەک یاریزانی نوێی مۆناکۆ بۆ بکرێت.

ئەوەی جێی تێبینیە و رۆمانۆش ئاشکرای کردووە، بارسێلۆنا بەیەکجاریی دەستبەرداری هێرشبەرەکەی نەبووە، بەڵکوو  بەمزووانە گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە، بەڵام لەئێستادا بڕیاری پەسەندچارەنووسی یاریزانە 22 ساڵیەکەیان ناردنەدەرەوەیەتی بەشێوەی خواستن

بە هاتنی هانزی فلیک وەک راهێنەری بارسێلۆنا لە هاوینی رابردوو بۆ شوێنەکەی چاڤی هێرناندێز، شوێنێکی سەرەکی بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە نەمایەوە. وەرزی رابردوو تەنها بەشداری لە 11 یارییدا کرد. ئەویش بە تێکڕای تەنها 27 خولەک بۆ هەر یارییەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button