
یاریگا –
هەولێر پێش یارییەکەی بەرامبەر دهۆک گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت و دوو یاریزانی سەرەکی یاریی ناکەن.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە کلاسیکۆی کوردستان هەولێر میوانداری دهۆک دەکات، بۆ ئەم یارییە هەولێر لە توانای دوو یاڕیزانی سەرەکی بێبەش دەبێت، شێرکۆ کەریم کە لە یاریی رابردووش بەشداری نەکرد، بە هۆی پێکانەوە بەرامبەر دهۆکیش یاریی ناکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛ مستەفا قابیل یاریزانی لاوی هەولێر بە هۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری یارییەکە بکات،دوای گەڕانەوەیانەوە لە بەغدا مستەفا مەشقی نەکردووە و ناتوانێ لە کلاسێکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی بکات. مستەفا لە یاریی رابردوو بەرامبەر قوەجەوییە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی گۆڵێک و ئەسیستێک بکات و یانەکەی بەرەو سەرکەوتن ببات.