ئیسپانیا

رێکەوتی یەکەم یاریی بارسێلۆنا لە کامپ نۆ دیارییکرا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەتوانێت لە 10ی ئابدا بگەڕێتەوە یاریگای سەرەکی خۆی و جارێکی دیکە لە کامپ نۆ رووبەڕووی رکابەرەکانی ببێتەوە.

پاڵەوانی ئیسپانیا دەتوانێت لە مانگی ئابدا یەکەم یاری خۆی لە کامپ نۆ کە نۆژەن کراوەتەوە بکات. بەگوێرەی راگەیاندنی رادیۆی کاتالۆنیا، بڕیارە یارییەکە لە 10ی ئاب بەرامبەر کۆمۆی ئیتاڵی لە پاڵەوانیەتی خوان گامپەر بەڕێوەبچێت.

هەرچەندە سەرەتا پێشبینی دەکرا یەکەم یارییەکانی ماڵەوە دوای نۆژەنکردنەوەی کامپ نو لە مانگی ئەیلولدا بکرێت، بەڵام دەکرێت ئەم وادەیە بهێنرێتە پێشەوە. بەڵام هێشتا دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست هەیە.

شایەنی باسە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دەستیپێکردووە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای یاریگاکە بۆ 105 هەزار هاندەر و سەردەمیانە کردنی. لەم ماوەیەدا بارسا یارییەکانی خۆی لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی مۆنتجویک دەکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button