مانچێستەر یونایتد گۆڵپارێزێکی ئیتاڵی دەکاتە ئامانج
جێگرەوەی ئونانا دیاریکرا

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد، وەکوو شوێنگرەوەیەک بۆ ئونانا، بیر لە گواستنەوەی مارکۆ کارێنشچی گۆڵپارێزی ئاتاڵانتا دەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئەلفریدۆ پیدۆلا بانگەشەی ئەوە دەکات کە مانچێستەر یونایتد کارێنشچی وەک جێگرەوەیەکی ئەگەری بۆ ئاندرێ ئۆنانا لە وەرزی 2025/2026 دادەنێت.
گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە وەک ئامانجی گواستنەوەی یونایتد دیاریی کراوە و ئاتاڵانتا ئارەزووی فرۆشتنی گۆڵپارێزە تەمەن 24 ساڵەکە ناکات، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە ئۆفەرێک بە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکرێت یانەکە رازی بکات دەستبەرداری گۆڵپارێزەکەیان ببن.
🚨 Manchester United might consider signing Marco Carnesecchi from Atalanta as an alternative to Emiliano Martinez, with a potential price tag of €50m.
[@AlfredoPedulla ] pic.twitter.com/udcrDWpkPE
— SimplyUtd (@SimplyUtd) June 24, 2025
پەیوەندییەکانی نێوان ئاتالانتا و مانێچستەر یونایتد بە زۆر باش وەسف کراوە و بەهۆی دانوستانە سەرکەوتووەکانی پێشووتر لەسەر ئاماد دیالۆ و راسمۆس هێلڤوند، هەروەها بانگەوازەکانی ئەم دواییە بۆ ئیدرسۆن یاریزانی بەڕازیلی تیپەکە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم پرۆسەیەش بە باشی بەڕێوە بچێت.
مارکۆ کارێنشچی تاکە بژاردەی یونایتد نییە بۆ جێگرتنەوەی ئۆنانا. هەروەها پشتڕاستکراوەتەوە کە گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا و براوەی مۆندیال لەگەڵ ئەرجەنتین، ئیمیلیانۆ مارتینێزیش لە لیستی شەیتانە سوورەکاندایە. لەلایەکی دیکەوە ئەگەر کارێنسکی لە هاویندا بەرەو ئۆڵدترافۆرد بڕوات، ئەوا ئاتالانتا گۆڵپارێزێکی وەک ئۆلیا کاپریلێس و ماتیا پێرین و ڤلادیمیرۆ فالکۆنی بە ئەگەری جێگرەوە دەزانێت.