بەرگریکارێکی فلامێنگۆ لەلایەن ئیتاڵییەکان داواکراوە
دوو ئۆفەری پێشکەشکراوە

یاریگا –
وێلسی، بەرگریکاری باڵی راستی بەڕازیلی بۆ یەکەمجار باس لە گرنگیپێدانی دوو یانەی ئیتاڵی دەکات.
وێسلی، بەرگریکاری فلامێنگۆ روونیکردەوە، دوو ئۆفەری گەورەی لە یوڤێنتوس و رۆما پێگەیشتووە و بڕیارە دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان، بڕیار لەسەر ئۆفەرێک بدات.
وێسلی رۆڵێکی باڵای لە بردنەوەی یانەکەی لە چێڵسی 3-1 گێڕا و گەیشتووەتە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکە.
بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لەبارەی هەردوو ئۆفەرەکە دەڵێت؛
یاریکردن لە ئەوروپا خەونی منە، بەڵام ئێستا سەرنجی تەواوم لەسەر فلامێنگۆیە و دەمەوێت کاروانێکی گەورەم لە مۆندیالی یانەکان هەبێت.
دەمانەوێت کارێکی باش بکەین و بچینەپێش. یانەکانی بەڕازیل سەلماندوویانە، دەتوانن رکابەری تۆپی پێی ئەوروپا بکەن.
جۆرجینۆ و دانیلۆ و ئەلێس ساندرۆ، لەبارەی ئیتاڵیا قسەیان بۆ کردم و پێیان راگەیاندووم، لە ئیتاڵیا ئەزموونێکی گەورە فێردەبیت و هەنگاوێکی گەورەیە لە کاروانی وەرزشیدا.
ئەمشەو سێشەممە، فلامێنگۆ دوا یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر لۆس ئانجلێس دەکات.